دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
وۆرکشۆپی کەلپوری کەلتووری شارەزایان کۆدەکاتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی داتابەیسێکی عێراقی
28-09-2021

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی بۆ پاراستنی کەلەپووری کەلتوری و ڕوبەڕوبوونەوەی تاوانی ڕێکخراوەیی نزیکەی ٧٠ بەشداربووی عێراقی و نێودەوڵەتی چالاک لە ناوچەکەدا پێکەوە کۆدەکاتەوە. ئامانجی وۆرکشۆپەکە بریتیە لە کۆکردنەوەی زانیاری و دیاریکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی نیشتمانی عێراقی فەرمی بۆ بەرهەمە دەسکردە کەلەپوورییەکان و ئامرازێک بۆ ناساندن و گەڕاندنەوەی کەلوپەلە دزراو و وونبووەکان. 

 

پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان پاراستنی کەلەپوری کەلتووری وئاسایشدا، هەروەک  دوپاتکراوەتەوە لەلایەن کریستۆف بویک سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، لەکاتی ووتاری کردنەوەکەیدا. 

 

- بویک ڕایگەیاند، بەرزڕاگرتنی کەلەپووری کەلتووری لە ململانێکان و قەیرانەکاندا کلیلی هەر   ستراتیجییەکی ئاشتی و سەقامگیری ئەمنی و ئاشتەوای کۆمەڵایەتییە.

 

A picture containing person, ceiling, indoor, people

Description automatically generated

لەڕاستیدا، لە وڵاتیکی وەکو عێراقدا، یەکێکە لە دەولەماندترین شوێنەکان لەسەر زەوی لەڕووی کەلەپورەوە، بەرچەستە و نابەرجەستە، تاڵانکردن و کۆڵەکردن ڕیگایەک بووە بۆ ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە قێزەونەکانی. بەپێی هەندیک خەمڵاندن،  ئەو گروپە ساڵانە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەستکەوتووە بە فرۆشتنی کەلوپەلە کەلەپوری کەلتوورییەکان، سەرچاوەی دووەمی داراییان بوو لەپاش ئەو داهاتەی کە لە نەوت دەستیاندەکەوت. 

 

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی داتابەیسی نیشتیمانی بۆ پاراستنی کەلەپوری کەلتووری لەعێراق ڕێکخرابوو. قۆناغی یەکەم، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا نەتەوەییەکانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە پەیوەندیدارە کەلتوورییەکان. هەروەها بۆ ڕێگرتن لە بازرگانی نایاسای نێودەوڵەتی کەلوپەلی کەلتووری و تێکدانی یەکێک لە قازانج بەخشترین سەچاوەکانی داهاتی ڕیکخراوەکانی تاوان و تیرۆریستەکان وە گەڕاندنەرەی کەلوپەل و موڵکە دزراوەکان لە ڕیگەی دروستکرنی داتابەیسێکەوە لە نیوان چالاکییەکانی تردا. 

 

بەهۆی چەندین ساڵ لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و گرژی و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان لە دوو دەیەی ڕابردودا لەوڵاتەکەدا، عیراق لە ئێستادا داتابەیسێکی نەتەوەیی نیەیە بۆ شوێنهەڵگرتنی کەلوپەلە کەلتوورییە بێهاوتاکانی.

پرۆژەکە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە سەرمایەی بۆ تەرخانکراوە، دەیەوێت داتابەیسێکی  دابمەزرێنیت ڕێگە بەهاوکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی بدات وەکو ئینتەرپوڵ و دەزگاکانی سەپاندنی یاسا.


A group of people sitting at a table with microphones

Description automatically generated with medium confidence


وۆرکشۆپەکە هەلێکی ڕەخساند بۆ ناساندن و گفتوگۆکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان بۆ ڕێکخستنی داتابەیسەکە. ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربوانی دیاری کۆکردەوە لەوانە: نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گەشتوگوزار، ڕۆشنبیری و شوێنەوار، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی، پۆلیسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەناویشیاندا نوسینگەی ناوەندی نەتەوەی ئینتەرپۆڵ لە بغداد، هەروەها ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ شوێنەوار و کەلەپور، پشکنەری گشتی، پسپۆڕانی ئای تی لە هەردوو وەزارەتەکە و نوێنەری پارێزگاکان، هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان وەکو نێردەی یەکیتی ئەوروپا و باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق.

پشتگیری تەکنیکی و گەشەسەندنی داتابەسەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمەریکییەوە ئەندازیاری بازرگانی جۆری(کیو بی ئی) یەوە دابینکروا.

 

وۆرکشۆپەکە لە ٢٦-٢٧/٩/٢٠٢١دا لە بغداد بەڕیوەچوو.

 

زیاتر بخوێنەرەوە:

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا چاوی بە وەزیری ڕۆشنبیری کەوت:

https://www.euam-iraq.eu/news/50

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا  لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیادا دوو پرۆژەی ڕێککەوتنی نوێی واژۆکرد:

https://euam-iraq.eu/news/41

پاراستنی کەلەپوری کەلتوری عێراق ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی ئاشتی ولێکتێگەیشتنی هاوبەش و ئاشتەوای:

 https://euam-iraq.eu/news/61

 

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.