دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق

بەدەستهینان

بەخێربێیت بۆ پەڕەی تۆمارکردنی فرۆشیاری دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەم دواییانە پرۆسەیەکی نوێی تۆمارکردنی دەستپێکرد و پێشوازی لە کۆمپانیا و دابینکەرانی خزمەتگوزاری کرد بۆ تۆمارکردنی خۆیان وەک فرۆشیاران لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە. پێویستە ناو و جۆری کۆمپانیاکە، ژمارەی تۆمارکردن، ناونیشانی کۆمپانیا و خاڵەکانی وردەکاری پەیوەندیەکان دابین بکەیت، لەوانە تەواوکردنی فۆرمی قەوارەی یاسایی (بەستەر بۆ PDF). هەروەها کۆمپانیا ئارەزوومەندەکان و دابینکارانی خزمەتگوزاری دوایانلێدەکریت بۆ دابینکردنی کۆمەڵێک کەتەلۆگ یان تایبەتمەندی پەیوەست بە پێداویستیەکانیان یان خزمەتگوزاریەکانیان
تکایە فۆرمی قەوارەی یاسایی پڕبکەرەوە (هەر بەڵگەنامەیەکی پشتگیریکراو یان کەتەلۆگ لەخۆدەگرێت) بە ئیمەیڵ یان بە پۆست بینێرە بۆ: یەکەی دەستەبەرکردن دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (HQ) سەرچاوە مرۆییەکان هۆتێلی ڕۆیاڵ تولیپ ئەلڕەشید شەقامی یافا بەغدا، عێراق info.supplychain@euam-iraq.eu ناردنی فۆرمی قەوارەی یاسایی تەواوکراو مانای ڕاستەوخۆ بوون بەبەشێک نیە لە بنکەی زانیاری فرۆشیارەکەمان. کاتێک داواکاری فۆڕمیمی تۆمارکردن پێشکەش کرا، زانیاری کۆمپانیاکەت پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت لەلایەن یەکەی دەستەبەرکردن بۆ گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەوەی کە ئایا کۆمپانیاکە هەموو پێداویستیەکانی بنکەی زانیاری فرۆشیارەکە دابیندەکات یان نا سوپاست دەکەین بۆ ئەوەی کە ببیتە دابینکەرێک بۆ دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و چاوەرێی وەرگرتنی داواکاریەکەت دەکەین (فۆرمی قەوارەی یاسایی پڕکراوە) بەم زووانە. ئەگەر پرسیارێکت هەیە یان پێویستیت بە یارمەتی تۆماری فرۆشیار هەیە، تکایە تکایە ئیمەێڵ بنێرە بۆ فەرمانبەری هەماهەنگی زنجیرەی دابینکردن لە : info.supplychain@euam-iraq.eu
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە