دەربارەی دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
دەستەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق (EUAM Iraq) دەستەیەکی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپایە، ڕاوێژی ستراتیژی و پشتگیریی تواناسازیی پێشکەش دەکات بۆ بەهێزکردنی چاکسازیی کەرتی ئاسایشی عێراق (SSR) و وەڵامی دامەزراوەیی بۆ تیرۆر، تاوانی ڕێکخراو و توندڕەویی توندوتیژ. بەپێی ئەرکی دەستەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق تاوەکو تشرینی یەکەمی ٢٠٢٨، دەستەکە پشتگیریی جێبەجێکردنی ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق (NSS) دەکات، لە هەمان کاتدا پەرە بە سەروەریی یاسا، مافەکانی مرۆڤ و بەهێزکردنی ژنان دەدات. کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر داوای حکوومەتی عێراق دامەزراوە، بارەگای سەرەکیی دەستەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە بەغدایە لەگەڵ بوونی نووسینگەیەکی هەرێمیش لە هەولێر.

ڕاسپاردن و ئامانجی ستراتیژی
ئەرکەکەمان تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی توانا دامەزراوەییەکانی عێراق و جێبەجێکردنی چاکسازیی بەردەوام لە کەرتی ئاسایشدا. ئەمەش پێکهاتووە لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ سەبارەت بە گەشەپێدان و جێبەجێکردنی بەڵگەنامە ستراتیژییە سەرەکییە نیشتمانییەکان: ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانی، ستراتیژیی بەڕێوەبردنی گشتگیری سنوورەکان، ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان. هەروەها پسپۆڕانی دەستەکەمان پشتگیریی ڕاوێژکاری و بنیاتنانی تواناکان پێشکەش دەکەن لە بوارەکانی فەرماندەیی، کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان؛ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان؛ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی؛ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و توندڕەویی توندوتیژ؛ بەڕێوەبردنی گشتگیری سنوورەکان؛ مافەکانی مرۆڤ و بەشداریی ژنان؛ و پاراستنی کەلەپووری کلتووریی.
هاوتا سەرەکییە عێراقییەکانمان بریتیین لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی (ONSA) و وەزارەتی ناوخۆ (MoI). پێکەوە کار دەکەین بەرەو سیستمێکی ئاسایشیی کاریگەر، گشتگیر و بەرپرسیار بۆ عێراقێکی سەقامگیر و ئارام.





