دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
وۆرکشۆپێک لەسەر گێچەڵکردنی سێکسی سەرنجی بەرفراوان کپۆدەکاتەوە
20-05-2022

دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ژنان و گەشەپێدان وۆرکشۆپێکی سازکرد لەسەر "مامەڵەکردن لەگەڵ گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کاردا". ئەم چالاکییە لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ی ئایار لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو کە سەرنجی میدیایی بەرفراوانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. لە وۆرکشۆپەکەدا ١١ بەشداربوو لە وەزارەتە جیاوازەکان و هەروەها میدیاکان تێیدا سوودمەند بوون.

 

ئانێت شویتزک ڕاوێژکاری جێندەر و مافی مرۆڤی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق وۆرکشۆپەکەی کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە گێچەڵی سێکسی لە هەموو کولتوور و هەموو وڵاتێکی جیهاندا هەیە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە لە بەرژەوەندی هەموو دامەزراوەیەکاندایە کە ژینگەیەکی کارکردن بنیاتبنێن کە تیایدا هەمووان هەست بە ڕێزگرتن و سەلامەتی بکەن. ژینگەیەک کە دوور بێت لە گێچەڵکردن و جیاکاری بە هەر جۆرێک بێت. ئەمەش لە بەرامبەردا دەبیتە هۆی بەرهەمهێنانی زیاترە بۆ دامەزراوەکان.

 

یاسای کاری عێراقی ساڵی ٢٠١٥ کە لە ئێستادا کاری پێدەکرێت لە مادەی ١٠ دا بە ئاشکرا ''گێچەڵکردنی سێکسی لە دامەزراندن و پەروەردەدا قەدەغە دەکات". هەروەها یاساکە هەر ڕەفتارێکی تر قەدەغە دەکات کە ببێتە مایەی ژینگەیەکی کارکردنی دوژمنکارانە و ترسێنەر یان بێزارکەر.

 

هیچ بڕگەیەکی لەو جۆرە لە وەشانی ساڵی ١٩٨٧ی یاسای کارکردنی عێراقدا نییە، کە تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا کاری پێدەکریت.

هەرچەندە لە هەموو عێراقدا زۆر بەدەگمەن باس لە گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کاردا دەکرێت. ژینگەیەکی کارکردن کە پیاو تێدا زاڵ بێت و کۆمەڵگایەک کە تەنیا بەشێکی پشتگیری لە بەشداریکردنی پیشەیی مێینە دەکات، دەبیتە مایەی نەنگی و شەرمەزاری بۆ سەر ژنان. هەروەها زۆربەی دامەزراوەکان سیاسەت و پێکهاتە و پرۆسەی ڕوون و ئاشکرایان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کارمەندانی زیانلێکەوتوو(گیچەڵ پێکراو).


 

وۆرکشۆپەکە ٣-ڕۆژییەکە بە تایبەتی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ژنان و گەشەپێدانەوە داواکرابوو کە بەرپرسیارە لە پاراستنی مافی ژنان لە هەرێمی کوردستان و راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە جێندەر. ئامانجی چالاکییەکە لێکۆڵینەوە بوو لە ڕۆڵی دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بەرانگارییەدا. پرسەکە سێ هەنگاو لە خۆ دەگرێت: 


  • بنیاتنانی تێگەیشتنێکی هاوبەش لە واتای گێچەڵکردنی سێکسی و تیشک خستنە سەر ئەو هۆکارانەی کە پشتگیری دەکەن
  • پرسەکە لە ئاستە جیاوازەکاندا لەخۆ دەگرێت، لە ڕوانگەی یاسای نیشتمانییەوە تا بەرپرسیارێتی دامەزراوەیی و بژاردەی تاکەکەسی بۆ کردارەکان
  • پشکنینی سیاسەت و پێکهاتە و پرۆسە تایبەتەکانی ناو دامەزراوەکانی، دیاریکردنی کەلێنەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو بەرەو چەمکی ئەرکی چاودێریکردن

چالاکییەکە پشتگیریکردن بوو لە جێبەجێکردنی پلانی کاری نیشتمانی کورد (NAP) لەسەر بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش (UNSCR 1325)، بەپێی ئەرکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکیتی ئەوروپا لە عێراق. لە پلانی کاری نیشتمانی کوردیدا چالاکیەکی ئاشکرا بۆ پێشخستنی بەشداری ژنان لە سەرکردایەتی و بڕیاردان بریتییە لە "باشترکردنی ژینگەی کارکردن تاکو زیاتر هەستیاری ڕەگەزی".


د. خانزاد ئەحمەد نوێنەری باڵا و سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵا بۆ ژنان و گەشەپێدان لەبارەی گرنگی وۆرکشۆپەکە و پلانەکانی زیاتری دامەزراوەکە ووتی:

''دوو پایەی گرنگ هەیە کاتێک باس لەگێچەڵکردنی سێکسی دەکرێت، بەرگریکردن و خۆپاراستن. ئێمە پێویستمان بە خۆپاراستن هەیە و لێرەدایە کە ئەم وۆرکشۆپە دێتە ناوەوە. بەڕاستی خۆشحاڵین کە دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەم بابەتەدا یارمەتیمان دەدات. هەروەها تێدەگەین خۆپاراستن کاتێکی زۆری دەوێت و پێویستە بەردەوام بێت.

وەک دەرئەنچامی وۆرکشۆپەکە، پێشنیارەکان بۆ حکومەت کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی پلانی باشتر و پتەوتر بگرێتەبەر. بابەتەکە پێویستی بە کاری زیاتر دەبێت، بەڵام وۆرکشۆپەکە هەنگاوێکی یەکەمی گەورە و زۆر گرنگە ''.


 

هه‌ڵز عه‌لی حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ژنان و گه‌شه‌پێدان بەردەوامبوو ووتی:

''گرنگە سەرەتا هۆشیاری لەسەر بابەتەکە بڵاوبکرێتەوە، هانی ژنان بدرێت بۆ قسەکردن. دووەم، دروستكردنی ژینگەیەكی باش و هەبوونی یەكسانی جێندەری لە شوێنی كارکردندا. وە سێیەم، ڕێگە بە ژنان بدرێت لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆ بن و بگەنە توانای تەواوی خۆیان و دەستکەوتی تایبەت بە خۆیان هەبێت. هەروەها ئێمە پلانی هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان – عێراق(٢٠١١) دادەڕێژین. لە ئێستادا ١٤ پۆلی هەیە، بەڵام باس توندوتیژی سێکسی ناکات. ئێمە دەمانەوێت ١٥ یەم لەسەر گێچەڵکردنی سێکسی زیاد بکەین''.

 

بەگشتی لە وۆرکشۆپەکەدا ١١ بەرپرس لە وەزارەتەکانی پەروەردە و داد و ناوخۆ و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەروەها چەند کەناڵێکی راگەیاندن ئامادەبوون. بەشداربووان ئارەزوومەندبوون لە ڕوانگەی ڕێکخراوەکانی خۆیانەوە کارلەسەر ئەم بابەتە بکەن بە مەبەستی پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەتێکی گیچەڵکردنی سێکسی کە پێداویستییەکانی دامەزراوەکانیان لەبەرچاو بگرێت، لەگەڵ ئەوشدا ، گرنگترە زەمینە و داب و نەریتی ناوخۆیی لەبەرچاو بگرێت.


بۆ ڕوماڵی میدیایی لەسەر وۆرکشۆپەکە، سەیری: چەناڵی یوتبی کوردستان24 -  لەسەر http://www.youtube.com/watch?v=RXPIsjuDKNc  (دەرهێنانی ٢: ٢٦-٤: ٤٠، دواتر چاوپێکەوتن - ٢١:٢٩)



 

 

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.