دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
وۆرکشۆپێک لەسەر ڕێکخستنی خۆپیشاندانی گشتی لە بغداد بەڕێوەچوو
17-12-2021

لەنیوان ١٣-١٥ کانونی یەکەمی ٢٠١٢١ دا، دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کارئاسانی کرد بۆ وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لەسەر ڕێکخستنی خۆپیشاندانی گشتی. چالاکییەکە لە بەڕێوەبەرایەتی مەشق ولێهاتووی وەزاراتی ناوخۆ لە بغداد  بۆ ئەفسەرە پلە باڵاکانی فەرماندەیی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لەسەر هەردوو ئاستی ستراتیجی وتاکتیکی بەڕیوەچوو.

 

ئەمە چوارەمین وۆرکشۆپ بوو لەڕیزبەندی چالاکییە هاوشێوەکانی کە لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ئاسانکاری بۆکراوە و لەدوای وۆرکشۆپێکی سەرکەوتووە کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.

 

٢٢ ئامادەبووەکەی وۆرکشۆپەکەی بغداد پێکهاتبوون لە ٣ لیوا و ١٣ عمید و ٦ عقیدی بەرپرسی کۆمەڵێک چالاکی و پشتیوانی و کاری ئیداری لە فەرماندەیی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، ئەو یەکەیەی کە بەرپرسیارێتی سەرەکی هەیە لەڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە شاری بغداد و پاریزگاکەدا. 

 

ئەو بابەتانەی کە لەماوەی خولەکەدا باسکران بریتیبوون لە باشترین کردار و ستانداردی نێودەوڵەتی، پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ، بریاردانی گرنگ و هەستیار،  پێکهاتەی فەرمانەکان و هاوسەنگی ڕەگەزی. دواتر بابەتەکان یەکیانگرتەوەو بەشیوەیەکی کرداری لە زنجیرەیەک خۆپیشاندانی گشتی ڕاهێنانی سەر مێزادا (ڕاهینانی ناو پۆلی خویندن بەمەبەستی گفتوگۆ و فیربوون) جێبەجێکران.


 هەریەک لە ڕاوێژکارانی باڵای ستراتیجی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دۆناڵ ئۆ دریسکۆڵ و ئانماری ڤان بێرکڵ لە بغداد سەرکردایەتی وۆرکشۆپەکە دەکەن


هەروەها وۆرکشۆپەکە کاتی بەخشی بە ئامادەبوان بەمەبەستی گفتوگۆی کراوە، هەر بۆیە ئامادەبووان ئاڵوگۆڕی ئەزمون و گرتەی ڤیدیۆی ڕێکخستنی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی ئەم دواییەی بازگەکانی زۆنی نیودەوڵەتی بغدادیان کرد. 

 

لە دانێشتنێکدا کە بەماوەیکی کەم پێش وۆرکشۆپەکە ئانجامدارابوو، بەئامادەبوونی لیوا زیاد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و لێهاتوویی، لیوا جواد فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا هەروەها سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەشێوەیەکی کاتی خاتوو ئانی مێسکەنیان، سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکان بەڕێز ڕۆبێرێت زەوکیوسکی، هەمووان کۆکبوون لەسەربەردەوامی پرۆسەکە لەگەڵ زنجیرەیەک لە وۆرکشۆپی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی گشتی یەک ڕۆژی لەچەند مانگی داهاتوودا.

 

پاشان ئامادەبوان لەلایەن لیوا زیاد و لیوا جواد و سەرۆکی دەستە بەشێوەیەکی کاتی مێسکەنیان بڕوانامەی ئامادەبوونیان پێبەخشرا. مەراسیمەکە دوابەدوای کورتە لێدوانەکانی لیوا زیاد و سەرۆکی دەستەکە کۆتایی پێهات.


 

 

خاتوو مێسکەنیان لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کەڕێکخستنی کاری پۆلیس بووەتە پرسێکی گرنگ لە عێراق، بەتایبەتی لەدوای ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانە جەماوەریانەی کە لەپایزی ساڵی ٢٠١٩دا لە بغداد و سەرتاسەری وڵاتدا ئەنجامدران. 

 

- من بەتەواوی ئاگاراری ئەو بەرەنگاریانەبووم کە فەرماندەیی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و کارمەندەکانی لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا ڕووبەڕووی دەبوونەوە. فەرماندە بەرپرسەکان بانگ دەکرێن تاوەکو بڕیارە سەختەکانبدەن، زۆرجار لە دۆخی قەیراناویدا و لەژێر فشارێکی بەهێزادا- لەزنجیرەی فەرمانەوە، ئەگەر لەئاستێکی سیاسییەوە نەبێت- ڕاگرتنی هاوسەنگییەکی هەستیار لەنێوان پاراستنی مافەکانی خۆپیشاندان،  ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی توندوتیژی، پاراستنی خەڵک و موڵکوماڵیان، لەکاتێکدا کە بەوریاییەوە ئامرازەکانی زۆرلێکردن یان زۆرلێنەکردن هەڵدەبژێریت. هیوادارم کە وۆرکشۆپەکەمان توانیبێتی سود بە فەرماندە بەڕیزەکانمان بگەیەنێت لە دابینکردنی کۆمەڵێک بیرۆکەی بەسودو تێگەیشتن و ئەزمون بۆیارمەتیدانتان لە بڕایاردانی ڕاست و دروست دا. 

 

خاتوو مێسکەنیان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هەست بە دڵنایی دەکات کە ئەم وۆرکشۆپە درێژەپێدەری پەیوەندییەکی دوورودرێژ و نیزیک و بەرهەمدارە لەنیوان فەرماندەیی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و  دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق.

 

وۆرکشۆپەکە زۆر بەباشی پێشوازیلێکرا لەلایەن بەشداربووانەوە بەدەربڕینی خواستی ئەوەی کە پێویستە چالاکی هاوشێوە لەسەر ڕێکخستنی فەرماندەکانی خۆپیشاندانی گشتی سازبکرێت لەسەرتاسەری عێراقدا.

 

وۆرکشۆپێکی تر لەسەر ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەفسەران لەسەر ئاستی تاکتیکیدا دانراوە لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە هەولێر.


بەشداربوانی خولەکە لەبەردام بەڕیوەبەرایەتی مەشق و لێهاتوویی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغداد کە وۆرکشۆپەکەی تێدا بەڕێوەچوو.



ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.