دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
ئەندامانی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەخشینێک پێشکەشی دامەزراوەی ئێزدی ئازاد دەکەن
24-10-2021

بەخشینی 3000 دۆلاری ئەمریکی کە لە لایەن ئەندامانی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆکرایەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی چالاکی خێرخوازیدا، لە 21ی تشرینی یەکەمی 2021دا لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی ئێف وای ئێف ئەلێکساندەر لووری لە بنکەی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە بەغدا.


لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردن بەخشێنەکە لەڕێگەی تیمەکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق، شوان عومەر بەڕێوەبەری عێراقی FYF بەشدار بوو و بە ناوی ڕێکخراوەکەوە سوپاسگوزاریی خۆی دەرببڕیت و چاوخشاندەوە بەچالاکییەکانیان.


زۆر سوپاسگوزارین بۆ ئەو بەخشینە میهرەبانەی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە توانامان پێدەدات بەردەوام بین لە چالاکیەکانمان بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی بەتایبەتی ژنان و کچان. کە ئەمە پەرەدان بە دەزگاکەمان و ناوەندی ڕاهێنان یان سەنتەری ژنان لە خۆ دەگرێتەوە، لە نێو ئەوانی تردا، کە سەلماندویانە کە ئامرازی بە بەهان بۆ بەرەو پێش بردنی دۆزەکەمان.


ئانی میسکانێن جێگری سەرۆکی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئەو کارەی کە لەلایەن دەزگاوە ئەنجام درا دەربڕی و هیوای خۆی ڕاگەیاند کە لەداهاتودا جۆرها وەرزشی جیاواز بتوانن ببنە بەشێک لە ئامرازی کاریگەر ڕێکخراوەکە.


بەخشینەکە لەسەر پێنج کێبەرکەی ڕاکردنی خێرخوازی کۆکرایەوە کە لە مانگی ئایاری 2020 تا ئابی 2021 لەلایەن نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراقەوە ڕێکخرابوو. لە لایەن لیژنەی  خۆشگوزەرانی بەرنامەی  بۆ دارێژرابوو، ئەم ڕووداوانە ئامرازێکە بۆ دروستکردنی تیم، بەرزکردنەوەی ژیانێکی تەندروست و هەروەها خزمەتکردن، زۆر گرنگە، هۆکارێکی خێرخوازییە. لە نێوان چەند ڕێکخراوێک کە بە شایەنی بەخشین دەست نیشان کرا بوون، ئەندامانی نێردەکە بە کۆمەڵ دەنگیان دا بە دامەزراوەی ئێزدی ئازاد هەڵبژردرا بۆ ئەم بەخشینە.

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.