
وۆرکشۆپێک لەسەر ڕێکخستنی (کاری پۆلیس)خۆپیشاندانی گشتی لە هەولێر بەڕێوەچوو
لەنێوان ٢٦-٢٩ مانگی ئەیلولی ٢٠٢١دا، لەسەر داواکاری وەزارەتی ناخۆی هەرێمی کوردستان، لە وۆرکشۆپێکی چوار ڕۆژیدا لەسەر ڕێکخستنی خۆپیشاندانی گشتی لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سازکرا. چالاکییەکە لەدامەزراوەی گەشەپیدانی ئەمنی وەزارەتی ناوخۆ، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.
ڕێکخستنی خۆپیشاندانی گشتی بابەتێکی گرنگ و هەستیارە، بەتایبەتی لەچوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا کە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجامدەدرێت.
وۆرکشۆپەکە سەرەنجی خستەسەر پرنسیپ و باشتیرین کردارە نێودەوڵەتییەکانی لە ئێستادا لەسەر ڕێکخستنی خۆپیشاندان، پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ، شێوازەکانی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان، پێکهاتەکانی فەرمانی کاریگەر هەروەها بڕیاردانی گرنگ و هەستیار. وۆرکشۆپە چواررۆژیەکە بە ڕاهێنانی دروستکروی سەرمێزی کۆتای پێهات.
لە مەراسیمەکەدا ١١ ئەفسەری موقەدەم و لیوایەک، کە فەرماندەی پلەی زیوی بزوتنەوەی گشتی و یەکینەکانی تاکتیکی تایبەت بە ئەرکی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لەهەرێمەکانیاندا لە بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، ئامادەبوون.
هەڵسەنگاندنی بەشداربووان بەشێوەیەکی گشتی ئەرێنی بوو، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت وۆرکشۆپ و چالاکی زیاتری هاوشێوە و پەیوەندیدار بۆ هەولێر و پاریزگاکانی دەوروبەری ئەنجامبدرێت.