سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێز کریستۆف بویک ئەمڕۆ شەرەفمەندبوو بە پێشوازیکردن لە نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بەڕیز جۆزپ بۆریڵ لەبارەگای سەرەکی دەستەکە لە بغداد.
بەڕیز بۆریڵ چاویکەوت بەکارمەندانی دەستەکە و کورتەیەکی پێدرا لەسەر کاری ڕاوێژکاریی ستراتیجی دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لەسەر چاکسازی کەرتی ئاسایشی مەدەنی.
یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە هاوبەشییە پتەوەکەی لەگەڵ عێراقدا. لەساڵی ٢٠١٤ ەوە، یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە ١.٣ ملیار یۆرۆی وەک هاوکاری دارایی ئابووری کۆمەڵایەتی و ئەمنی و مرۆیی دابین کردووە.
لە لێدوانەکەیدا، بەڕیز بۆریڵ چەختیکردەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە بە سەرکردایەتی عێراق و خاوەندارێتی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ مانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجامبدرێت. بۆ یەکەم جار، یەکێتی ئەوروپا دەستەیەکی چاودێری هەڵبژرادنی یەکێتی ئەوروپا دەکاتە ئامادەباشییەوە.
یەکێتی ئەوروپا بە بەهێزی دەمێنێتەوە لە پابەندی بە هاوپایمانی جیهانی [دژی داعش]. وەهەروەها ڕەفتاری توندوتیژی و گێچەڵکردن لەدژی چالاکەوانی سیاسی و ڕۆژنامە نوسان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و لایەنەکان هەیە ، کە پێویستە بەوپێیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لەکۆتایدا، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا جەختیکردەوە لەسەر گرنگی باشی هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەندی عێرق لە بغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان.