دەستەی ڕاویژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق
هەواڵەکان
سەردانەکەی نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ هەولێر پەیوەندییەکانی نێوان نێردەکە و دەسەڵاتدارانی کوردستانی پتەوتر کرد
09-07-2021

نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لەعیراق (ئی ئو ئەی ئێم عێراق) لەپڕۆسەی کردنەوەی ئامادەبوونێکی هەرێمیدایە لەهەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق جگە لەبارەگای سەرەکی لەبەغدا بەڕێز کریستۆف بویک سەرۆکی یوئەی ئەی ئێم عێراق بەم دواییانە سەردانی هەولێری کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەهێزکردنی هەماهەنگی لەبواری چاکسازی کەرتی ئەمنیدا. سەردانەکە لە 30ی حوزەیرانەوە بۆ 4ی تەمووزی 2021 ئەنجامدرا.


ڕۆژی یەکەم (30 حوزەیران) لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر سەرۆکی ئەرک کریستۆف بویک لەلایەن بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازی لێکرا.


بەڕێز بویک سەبارەت بە ڕاسپاردەی نێردەکە بۆ سەرۆک وەزیران کورتەیەکی پشکەش کرد و باسی لە هەڕەشە ئەمنیەکانی ئێستا کرد بۆ سەر هەرێم و عێراق. بەڕێز بویک تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئی ئو ئەی ئێم عێراق بۆ زیاتر چاککردنەوەی کەرتی ئەمنی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بوونی هەولێرە تازە دامەزراوەکەیەوە. هاوئاهەنگی لەگەڵ ڕێبازی یەکپارچەیی یەکێتی ئەوروپا، سەردانەکە بە یاوەری بەڕێز ڤینسنت گیوم پۆپیۆ، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر ئەنجامدرا. ئەم سەردانە بەهەنگاوێک دادەنرێت بۆ بەرزکردنەوەی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی و هەماهەنگی نێوان یەکێتی ئەوروپای عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان


لە 1 ی تەمموزی 2021 بەڕێز بویک چاوی بەنوێنەرانی کونسوڵخانەکانی فەرەنساو ئەڵمانیاو کۆماری چیک و بولگاریا کەوت بۆ ناساندنی ئامادەبوونیان بۆ ئامادەبووان و هەروەها بەگشتی باسی ڕاسپاردەی نێردەکە کرد.


هەفتەی سەردانەکان بەگفتوگۆیەکی پڕ بەرهەم لەنێوان سەرۆکی ئەرک کریستۆف بویک و دکتۆر خانزاد ئەحمەد سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر لە 3 ی تەمموزی 2021 بەردەوام بوو. ئەوان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی هەماهەنگی دوولایەنە لەبواری ژنان و ئاشتی و ئاسایش بەڕێز بویک تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان لەپۆلیککردن و ستایشی پێویستی چاکسازی ئەمنی مەدەنی لەهەرێمی کوردستانی عێراق کرد


لەدوا ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر بەڕێز بویک لەلایەن بەڕێز شۆرش ئیسماعیل عەبدوڵڵا وەزیری کاروباری پێشمەرگەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا. جێگری وەزیری بەڕێز سەربەست لەزگین یاوەری جەنابی وەزیری بوو. گفتوگۆکە لەدەوروبەری بارودۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستانی عێراق و پرسی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی بەڕێوەچوو. بەڕێز بویک ستایشی هەوڵەکانی ئێستای چاکسازی پێشمەرگەی کرد و جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی ڕاستەوخۆی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە بۆ دامەزراندنی سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش.


هەروەها بەڕێز بویک لەلایەن بەڕێز ڕێبەری ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر بەگەرمی پێشوازیی لێکرا. سەبارەت بەئەرک و چالاکیەکانی ئەرکەکە زانیاری دا و باسیان لەبوارەکانی ئەگەری بەشداریکردن و هەروەها هەوڵەکانی بەردەوامی چاکسازی پۆلیسی هاتوچۆ کرد.


زنجیرە سەردانەکان بەکۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆکی ئەرک بەڕێزان بویک و دکتۆر هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە کۆتا هات، لە دیدارەکە زیاتر لە سەر پرۆسەی چاکسازی لەکەرتی ئەمنی لەهەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها هەماهەنگی دوولایەنە گفتوگۆ کرا.


لە هەموو دیدارەکاندا ئەندامانی ئەرکی ئامادەبوون لە هەولێر بە ئەفسەری شیکردنەوە و ڕاوێژکاری باڵای ستراتیژی لە هەماهەنگی چاکسازی کەرتی ئاسایش بە ناساندران بە ئامادەبووان.


زیاتر بخوێنەوە دەربارەی سەردانەکە لە میدیاکانی ناوخۆ:

شەفەق نیوز

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئی ئو ئەی ئێم عێراق -ی کرد (لینکی دەرەکییە)

کوردستان 2٤ 

سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لە ڕاهێنانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو دەکات (لینکی دەرەکییە)

باس نیوز

پ.ن بارزانی سەرۆکی لیژنەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی ستراتیژی ئەمنی دەکات


 

ئەم بۆستە شێر بکە: (هاوبەشکردنی ئەم بابەتە)
پەیوەندی بەکۆمەڵگاکەمانەوە بکە
ئەم بۆبسایتە کۆکیز بەکاردێنێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری گەڕان. زیاتر بدۆزەرەوە لەسەر چۆن کووکیز بەکاردێنین.