بەڕێوەبردنی گشتگیری سنوورەکانبەشداری دەکات لە ئاسایشی سنوورەکاندا، و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە سنووربڕەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی سەقامگیردا.
وەک ڕەچاوکردنێک بۆ ئەم چەمکە، بەڕێوەبردنی گشتگیری سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە سنووربڕەکان بابەتگەلێکی سەرەکی بوون کە لەم سەردانی توێژینەوەیەدا باسکران کە لەلایەن دەستەی ڕاوێژکارییەوە ئەنجامدرا بۆ فرۆنتێکس، ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا لە بارەگا سەرەکییەکەی لە وارشۆی پۆڵەندا.
ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی ناوخۆ و چەند بەرپرسێکی ئاژانسەکانی پاراستنی سنووری حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکاندا کرد کە تێیدا تیشک خرایە سەر باشترین پەیڕەوکارییەکانی ئەوروپا لە بەڕێوەبردنی یەکگرتووی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە سنووربڕەکان.
ڕاوێژکاری باڵای ستراتیجی کە یاوەری شاندی عێراقی بوو لەم گەشتەدا سەرنجی دا و وتی: "تاوانە ڕێکخراوە سنووربڕەکان دیاردەیەکی نێودەوڵەتییە، باشترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی، هاوکاری نێوان دەزگاکانە لەسەر ئاستی نیشتمانی و جیهانی". "ئەم سەردانی توێژینەوەیە بۆ فرۆنتێکس ڕێک ئەو مەبەستە دەپێکێت: سوودەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری نیشان دەدات بە جەختکردن لەسەر ئەزموونی ئەوروپی."
ئەم چالاکییە هاوتەریبە لەگەڵ ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق (EUAM عێراق) بۆ ئەولەویەتدان بە بەڕێوەبردنی گشتگیری سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە سنووربڕەکان. ئەمەش لە چوارچێوەی ستراتیژییەکانی عێراق دێت بۆ بەڕێوەبردنی گشتگیری سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان کە هاوکاری نێودەوڵەتی بە توخمێکی گرنگ لە هەردوو بوارەکەدا لە قەڵەمدەدەن.